بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەرهەف ئەبوقەسرە وەزیری بەرگری سوریا لەلێدوانێکدا دەڵێت، دەسەڵاتی نوێی سوریا پەیمانی داوە گرووپی چەکدار نەهێڵێت و بیانکاتەیەک لەنێو سوپادا.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، دانوستاندنیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان کە دەسەڵاتیان بەسەر ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریادا کردووە، بەڵام ئامادەشن هێز بەکاربهێنن لەکاتی پێویستدا.
وەزیری بەرگریی سووریا ڕاشیگەیاند ئێستا دەرگەی گفتوگۆیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان کراوەیە.
Your Comment