بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک مەزڵووم عەبدی پێشتر وتوویەتی کە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانییان بەڕێوبەرایەتییەکی لامەرکەزییە، هەفتەی ڕابردوو لە چاوپێککەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵێکی سعوودیەدا وتی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک کراوەن بە ڕووی ئەوەدا بخرێنەسەر وەزارەتی بەرگری سووریا وەکوو "کوتلەیەکی سەربازیی و بەبێ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکە.
لە وەڵامدا مورهاف ئەبوو قەسڕە لە وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕۆژی یەکشەممە بۆ ڕۆژنامەنووسان قسەی کرد و ئەو داواکارییەی ڕەت کردەوە و وتی: "ئێمە دەڵێن ئەوان بێنە ناو وەزارەتی بەرگرییەوە لە نێو هەڕەمی وەزارەتی بەرگریدا و بە شێوازێکی سەربازیی دابەش بکرێن، هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ ئەوەدا نیە."
ئەبوو قەسڕە وتی "بەڵام ئەوەی کە ئەوان وەکوو کوتلەیەکی سەربازیی بمێننەوە لە نێو وەزارەتی بەرگریدا، گونجاو نیە."
یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی ئەبوو قەسڕە لە دوای ئەوەی پۆستەکەی وەرگرت ئەوە بووە کە سەرجەم ئەو گرووپانەی کە دژی بەشار ئەسەد بوون یەکبخرێن و ببنە پێکهاتەیەکی فەرماندەیی یەکگرتوو.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک لەلایەن ئەمریکاوە پشتیوانییان لێدەکرێت و ڕۆڵێکی گرنگییان هەبووە لە شەڕی دژ بە ڕێکخراوی داعشدا.
Your Comment