ئەمریکا داوا لە لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەکات بەزووترین کات کابینەی نوێی حکوومەت پێکبهێنن

ماتیۆ میلەر، لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "ئێمە هانی لایەنە سیاسییەکان دەدەین و پشتیوانی لە پێکهێنانی حکوومەتێکی فرەلایەن و بەپەلە بکەن".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەڵێت: ئێمە هانی لایەنە سیاسییەکان دەدەین پشتیوانی لە پێکهێنانی حکوومەتێکی فرەلایەن و بەپەلە بکەن. دەستبەکاربوونی حکوومەتی نوێ رێگە بە حکوومەت و پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەدات پێشکەوتن لە مافەکانی مرۆڤ، گەشەی ئابووری و بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان بکەن وەک بەشێک لە عێراقێکی سەقامگیر و سەروەر.

ماتیۆ میلەر وتیشی: ئێمە هەوڵمان لەگەڵ حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی بەردەوام لەسەر بوودجە کە درێژە بە بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بدات. ئێمە پێداچوونەوەی بوودجەمان لەم هەفتەیەدا بینیوە و داوای خێراکردنی پەسندکردنی دەکەین.

News ID 224726

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha