بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەوتەی سێ سەرچاوەی ئاگادار، كە بە ئەلمۆنیتۆریان وتووە چاوەڕواندەكرێت مەزڵووم كۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هاوپەیمانی سەرۆكی پنتاگۆن لە جەنگی دژی رێكخراوی داعش، چاوی بە مەسعوود بارزانی، سەرۆكی پێشوی هەرێمی كوردستانی عێراق و سیاسیە باڵاكانی كورد بكەوێت.
سەرچاوەكان ڕەتیان كردووەتەوە وادەی كۆبوونەوەكە دیاری بكەن، یەكێكیان ئاماژەی بەوەكردووە، زۆر نزیكە. بڕیارەكە كۆبوونەوەكە لە بارەگای بارزانی بێت، كە چیایەكە بە سەر هەولێردا دەڕوانێت.
سەرچاوەكان ڕایانگەیاندووە: بارزانی بانگهێشتەكەی لەڕێی حەمید دەربەندی نێردراوییەوە گەیاندووە، كە ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو، كۆبانی لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بینی.
كۆبوونەوەكە هەنگاوێكی مێژوییە لە هەوڵەكانی ئیدارەی بایدن بۆ هێور كردنەوەی ئاڵۆزییە هەرێمایەتیەكان و ئاڵۆزییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستانی عێراق، كە بەشێكە لە هەڵمەتێكی فراوانتری ئەمریكا بۆ ئاشتەوایی لەنێوان توركیا و هێزەكانی سووریای دیموكرات.
Your Comment