بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە له چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ڕایگەیاند، پێش هەموو شتێک، پێویستە بەرپرسانی تورک بزانن گەلی کورد کێشەی متمانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورکيا هەیە، سەرەتا ڕێوشوێنی دروست کردنی متمانە پێویستە، دەوڵەت دەبێت سەرەتا بە هەڵوێست و زمانی خۆی متمانە پەیدا بکات و دواتر هەنگاوی پراکتیکی بنێت، دهشڵێت، "ئەگەر بهرپرسانی توركیا پێداگری لەسەر شەڕ بکەن، ئەوا بێگومان تووشی شکست دەبن".
موراد قەرەیلان ڕاشیگهیاند: "هەوڵەکانی ئۆجهلان چوارچێوەیهكی چارەسەری دەستنیشان کردوە، گرنگییەکی مەزنی هەیە، ناوچهكه سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە و بژاردەیەکی مەزن پێشکەش بە هەمووان دەکات، ئەوە بۆ گەلانی تورکیا و گەلانی هەرێمەکە چارەسەرێکی ڕاستە و بە قازانجی گەلان دەشکێتەوە".
لهبارهی پڕۆسهی ئاشتی له توركیا، ئاماژهی بهوهكرد، تا ئێستا لە ئاستی دەوڵەت و دەسەڵاتدا ئاماژەی پرۆسەی نوێ بەدی ناکرێت، بەپێچەوانەوە ڕۆژانە باس لە هەڕەشە و ڕووخاندن و توندوتیژی دەکرێت: "لەوە تێدەگەین کە بەرپرسانی دەوڵەت لە ئیمڕاڵی چەند دیدارێکیان لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامداوە، بەڵام هێشتا دەسەڵات بە فەرمی خاوەنداری لەمە نەکردوە، پێویستە بزانرێت لەم قۆناغە مێژوییە گرنگەدا، هەوڵەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەربارەی هەڵوێستی خوشک و برایەتی تورک و کورد ئاسایی نین، بەڵکوو مێژویین".
قەرەیلان باسی لهوهش كردووه: "ڕێبەر ئاپۆ لە ماوەی 32 ساڵی ڕابردودا بەردەوام هەوڵی داوە چارەسەری سیاسی-دیموکراتیک بۆ پرسی کورد بدۆزێتەوە، هەوڵیداوە هەمو دەرفەتەکان بۆ ئەم مەبەستە بەکاربهێنێت، تا ئێستا ئەم ئامانجە هەوڵی زۆری داوە، لە دوایین جاردا لەسەر بانگەوازی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی، جارێکی دیکە دەیەوێت هەنگاو بنێت بۆ چارەسەری دیموکراتیکی پرسی کورد، ئێمە دەبینین کە رێبەرمان هەوڵێکی گرنگ لەم ڕوەوە دەدات".
ناوبراو ئهوهشی وت: "پێش هەموو شتێک، پێویستە بەرپرسانی تورک ئەمە بزانن: گەلی کورد کێشەی متمانەی لەگەڵ دەوڵەتی تورک هەیە، سەرەتا ڕێوشوێنی دروستکردنی متمانە پێویستە. دەوڵەت دەبێت سەرەتا بە هەڵوێست و زمانی خۆی متمانە پەیدا بکات و دواتر هەنگاوی پراکتیکی بنێت، تا ئێستا گۆشەگیریی ڕێبەر ئاپۆ هەڵنەگیراوە، هێرش لە گۆڕەپانی سەربازی بەردەوامە، هێرشی ئاسمانی ڕۆژانە بەردەوامە، فشار و گرتن لە دژی گەلەکەمان بەردەوامە، سیاسەتی فشاری فاشیستی بەردەوامە".
قهرهیلان ڕوونیشی كردهوه، "لە ڕۆژائاڤای كوردستان ڕەوشی شەڕ هەیە و پێداگرن لەسەر هەڵوێستی شەڕ، بە واتایەکی دیكه بچووکترین گۆڕانکاری لە سیاسەتی توندوتیژی و لەناوبردن نییە، بۆ نموونە؛ جێگری سەرۆکی گشتی مەهەپە چەندین جار پرسی ئازادکردنی زیندانیانی نەخۆش و بەساڵاچووی ورووژاندوە، ئەمە شتێکە کە دەکرێت لە هەر وڵاتێک و بە شێوەیەکی ئاسایی ڕووبدات، بەڵام دەنگێک لە بەرەی ئاکەپەوە هیچ هەڵوێستێک نییە، گوێیان لێی داخستوە. ئایا نیاز و نزیکایەتی چارەسەر، بەم جۆرەیە؟ ڕونە کە هیچ شتێکی لەو جۆرە لە بەرەی ئاکەپەوە نییە".
Your Comment