فازڵ میرانی: قاسم سولەیمانی سەری خۆی لەڕێگای مرۆڤایەتیدا دانا

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند حاجی قاسم سولەیمانی بەدوای شەهیدبووندا بوو و بۆ خۆی هیچی مەبەست نەبوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێوڕەسمی ساڵیادی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی، لە شاری هەولێر وتەیەکی پێشکەش کردو وتی: "قاسم سولەیمانی تێکۆشەرێک بوو لەپێناو مرۆڤایەتیدا خەباتی دەکرد و سەریشی لەو ڕێگایەدا دانا."

میرانی ئاماژەی بەوەشدا: "بە حوکمی ئەوەی ئێمە لە زۆر قۆناغدا لەگەڵ شەهید سەردار قاسم سولەیمانی، ئاشنا بووین و پێکە بووینە، ئەوەی ئێمە لێمان بینی، ئەم مرۆڤە بۆ خۆی هیچی مەبەست نەبوو. مەبەستی یەکەمی ئەو بیروباوەڕە بوو کە هەڵیگرتبوو."

بەرپرسەکەی پارتی وتیشی: "ڕۆژێک جەنابی کاک نێچیرڤان بە قاسم سولەیمانی وت کە بەم دواییانە لە ڕاگەیاندنەکان زۆر دەردەکەویت، هاتوچۆ و جووڵەکانت بەرچاون، باش نییە. قاسم سولەیمانی وتی، کاک نێچیرڤان من بەدوای شەهیدبووندا دەگەڕێم. من خۆم ناپارێزم و تەمەننای ئەو ڕۆژە دەکەم کە شەهید دەبم لەبەر ئەوە خەمی منت نەبێت."

فازڵ میرانی ئاماژەی بەوەش دا "قاسم سولەیمانی، دۆستی فەلەستینییەکان، دۆستی کورد و دۆستی ئەو میللەتانە بووە کە لەژێر ستەمدا بوونە."

ئەوەشی وت: "ئەگەر قاسم سولەیمانی بمایە، زۆر لەو نیگەرانی و موعاناتەی کە هەمانن، ئێستا نەمان دەبوون."

فازڵ میرانی وتیشی: "ئێمەی خەڵکی کوردستان و خەڵکی عێراقیش پێویستە رۆڵی ئەم مرۆڤە لە یاد نەکەین، چوونکە هاوکارمان بووە لە هەموو ڕوویەکەوە. ئێمە خۆشحاڵین بەوەی کە یادی ئەو و هاوڕێکانی لە کوردستان دەکرێتەوە".

News Code 224670

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha