پێشوازیی لە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای زیندانی کردنی سلێمان ئەحمەد دەکەین

سەنتەری میترۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند، پێشوازیی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان بە هەڵوەشانەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، دەكەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نەریمان ئەحمەد، پارێزەری ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد، بە سەنتەری میترۆی ڕاگەیاندووە: "دادگای پیداچوونەوە بڕیاری (ئازادكردن)ـی ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد ی دەركردووە."

سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز، بۆ بەشداریی لە پرسەی باوکی، سەردانی كوردستانی سووریای كردبوو، ڕۆژی ۲۵ی تشرینی یەكەمی ۲۰۲۱، لە كاتی گەڕانەوەیدا بۆ سەر كارەكەی، لە دەروازەی فیشخاپور  دەستگیر كرا.

سەنتەری میترۆ، پێشوازیی لە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان دەكات و خۆشحاڵە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ڕۆژنامەنووس سلێمان ئەحمەد و دەستخۆشی لە پارێزەر (نەریمان ئەحمەد) و هاوكارانی لەتیمی پارێزەرانی ئەم كەیسە ( پارێزەر بەشدار حەسەن، پارێزەر ڕێباز وسو) دەکات.

News Code 224669

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha