میدیای فەرمیی یەکێتی رایدەگەیەنێت: خودی لاهوور جەنگی و تۆمەتبارانی دیکەش، هەر لە سلێمانی دەمێننەوە و تەنیا دۆسیەکەیان بۆ وردبینیی تەمیزی، دەڕواتە هەولێر، بەپێی یاسا بەرکارەکانیش، هەر تاوانێک لە ناوچەیەک رووبدات، دەبێت تۆمەتباران لە هەمان دادگای ئەو شوێنەی تاوانەکەی تێدا ئەنجامدراوە، دادگایی بکرێن.
یەکەم دانیشتنی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی سەرۆکی بەرەی گەل لە دادگای تاوانەکانی سلێمانی بەڕێوەچوو.
دوو ڕێکخراوەی، لێبوردنی نێودەوڵەتی و لیژنەی پشتیوانی ڕۆژنامەنووسان (CPJ) نیگەرانیی خۆیان سەبارەت بە دەرکردنی بڕیاری نوێ بۆ شێروان شێروانی، ڕۆژنامە نووسی کوردی عێراقی، دەربڕی و ئەو هەنگاوەیان بە هەڵمەتێک بۆ کپ کردنی دەنگی ڕەخنەگەران لە هەرێمی کوردستان ناو برد.