بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەمڕۆ دووشەممە بە میدیاکانی عێراقی ڕاگەیاندووە، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی نێوەندگیری لە نێوان کوردانی سووریا و ئیدارەی نوێی دیمەشق بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع کردووە بە مەبەستی کۆبوونەوە و دیالۆگ.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەمنزیکانە دیالۆگ لەنێوان کورد و حکوومەتی نوێی سووریا دەستپێدەکەن، بەوپێیەی دوو ڕۆژ لەمەوبەر شاندێکی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی نوێی سووریا کۆ بووەتەوە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نیازە لە ماوەکانی داهاتوودا سەردانی سووریا بکات و دواتر لە ناوچەکانی باکووری و ڕۆژهەڵاتی سووریاوە بگرێتەوە بۆ هەرێمی کوردستان، ئەوەش بەمەبەستی نزیکردنەوەی دید و بۆچوونەکانی هەردوولا.
Your Comment