بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشێک لە میدیا جیهانییەکان هەواڵێک بەناوی ژان نۆویڵ بارۆ وەزیری دەرەوەی فەڕەنسایان بڵاو کردەوە کە گوایە وتوویەتی، داوا لە پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل و هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکەن چەک دابنێن و بەشداری لە پرۆسەی سیاسی سووریادا بکەن، وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەکردوە، "وەزیرەکەمان هەرگیز لێدوانی وەهای نەداوە".
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە ڕوونکردنەوەکەیدا باسی لەوە کردووە، ئەمە هەواڵێکی هەڵبەستراوە.
وتیشی،" فەڕەنسا داوای کۆتاییهاتن دەکات بە شەڕ لە باکووری سووریا و داوا دەکات چارەسەرییەکی سیاسی هەبێت کە هاوبەشە کوردەکانمان لە هێزەکانی سووریای دیموکرات، ڕۆڵیان هەبێت لەو پرۆسەیەدا و ئێمە و هەسەدە پێکەوە شەڕی دژی داعشمان کردووە لە پێناو ئایندەی سووریادا".
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕاشیگەیاند، دەبێت چەکەکان بێدەنگ بن لە باکووری سووریادا و دەبێت بگەنە چارەسەرییەکی سیاسیانە لەگەڵ کورددا کە هاوپەیمانی فەڕەنسان و بەتەواوەتیش ئاوێتەی ئەم پرۆسە سیاسییە بێت کە لەمڕۆوە دەستپێدەکات و دەبێت ئاگربەست هەمیشەیی بێت.
Your Comment