لویس ساکۆ؛ کاندید عێراقی بۆ جێگرتنەوەی پاپا

پاپا فرانسیس دوێنێ دووشەممە، لە تەمەنی ۸۸ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، ئێستا چاوەکان لەسەر ڤاتیکانە کە کێ سەرکردایەتیی کەنیسەی کاسۆلیکی سەرانسەری جیهان دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە نێو ئەو کاردیناڵانەی کە بۆ جێگرتنەوەی پاپا کاندید کراون، تاکە کاندید لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاتریارکی عێراق، لویس ساکۆیە.

هەرچەندە ناوەکەی لە دیارترین کاندیدەکان نییە بۆ بوون بە پاپای نوێ، بەڵام هەواڵەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو یەکێکە لە کاندیداکان بۆ جێگرەوەی پاپای کۆچکردوو، فرانسیس.

مار لویس ڕافائیل ئای ساکۆ، خەڵکی زاخۆیە و ۴ـی تەمموزی ۱۹۴۸ لە دایکبووە، لە ساڵی ۱۹۷۴ لە ئەپستۆریای کلدانەکانی مووسڵ وەک قەشە دەستنیشان کراوە، لە ساڵی ۱۹۸۳ دکتۆرای لە زانکۆی پاپایی ڕۆما و لە ساڵی ۱۹۸۴ بڕوانامەی ماستەری لە فیقهی ئیسلامی و لە ساڵی ۱۹۸۶ دکتۆرای لە زانکۆی سۆربۆن بەدەست هێناوە.

لە ساڵی ۲۰۰۲ بە قەشەی ئەپستۆریای کەرکووک هەڵبژێردرا و ساڵی دواتر بۆ هەمان پۆست دەستنیشان کرایەوە. لە یەکەمی شوباتی ۲۰۱۳ لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی کڵێسا لە ڕۆما بە پاتریارکی کەنیسەی کلدان هەڵبژێردرا، لە ۱ـی شوباتی ۲۰۱۳ لە شوێنی پاتریارکی دەست لەکارکێشاوەی ئیمانوێل سێیەم جێگەی گرتەوە، لە مانگی یەکی ساڵی ۲۰۲۲ وەک ئەندامی ئەنجوومەنی ئابووری ڤاتیکان دەستنیشان کرا.

لویس ساکۆ، چەندان میدالیای و ڕێزلێنانی وەرگرتووە، لەوانە ڕێزلێنانی بەرگریی ئیمان لە ئیتاڵیا، مەدالیای نێودەوڵەتی پاکس کریستی، مەدالیای سانت ستیڤن بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا. هەروەها زیاتر لە ۲۰۰ وتار و ۲۰ کتێبی لە بوارەکانی ئیلاهیاتی مەسیحی و فیقهدا نووسیوە و چاپی کردووە.

News Code 225279

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha