بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەو کۆبوونەوەدا باس لە پەیوەندییە دۆستانە و لە مێژینەکانی هەردوولا لە سەرجەم بوارەکاندا کرایەوە لە چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سیاسی و ئەمنیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تاوتوێ کرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی هەموو لایەنەکان کرایەوە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری و ئارامی و دوورخستنەوەی ناوچەکە لە گرژییەکان.
بافڵ تاڵەبانی بە گەشبینییەوە لە گفتوگۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئەمریکای رووانی و هیوای خواست ئەمە سەرەتایێکی گرنگ بێت بۆ زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان و جەختی کردەوە کە چارەسەری ئاشتییانەی کێشەکان باشترین بژاردەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و لێکتێگەیشتن لەسەر پرسەکان.
لای خۆشییەوە، عەلی ئەکبەر ساڵحی بە رێزەوە ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی مام جەلال دا لە بنیادنانی پەیوەندییێکی بەهێز لە نێوان هەردوولا و خۆشحاڵی خۆشی دەربڕی کە ئەمڕۆ "یەکێتی بەهەمان سیاسەت و پێگەیێکی بەهێزەوە درێژە بە کاری خۆی دەدات".
Your Comment