٢١ نیسان ٢٠٢٥ - ١٤:٢٩
پاپا فرانسیس کۆچی دوایی کرد

پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ۸۸ ساڵیدا کۆچی داوایی کرد.

کوردپرێس: کاردینال کیڤن فارێل، سەرۆکی کارگێڕیی و دارایی فاتیکان ڕایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ۲۱ـی نیسانی ۲۰۲۵، پاپا فرانسیس، کۆچی دوایی کرد و کیڤن فارێل، ڕایگەیاند "کاتژمێر ۷:۳۵ بەیانی ئەمڕۆ، فرانسیس، ئەسقەفی ڕۆما، کۆچی دوایی کرد؛ ئەو هەموو ژیانی بۆ خزمەتی خوا و کەنیسەکەی تەرخان کردبوو.

کاردینال کیڤن فارێل ڕاشیگەیاند: "ئێمە لەوەوە فێربووین لە سایەی بنەماکانی ئینجلیدا، بە ئازایی و وەفا و خۆشەویستیی گشتییەوە بژین، بەتایبەت لە هەمبەر هەژاران و پشتگوێخراواندا."

ناوبراو گوتیشی: ئێمە لەگەڵ ڕێز و پێزانینماندا بۆ ئەو، وەک قوتابییەکی ڕاستەقینەی یەسوعی مەسیح، دوعاخوازیی لە ڕۆحی پاپا فرانسیس بۆ ئامێزی پڕ لە خۆشەویستی و بەخشندەیی خوای تاک و تەنیا، دەکەین.

ناوی پاپا فرانسیس، خورخێ ماريۆ بێرگۆلیۆیە لە ۱۷ی کانوونی یەکەمی ۱۹۳۶، لە ئەرجەنتین لەدایک بووە، لە ۱۳ـی ئاداری ۲۰۱۳ بە پاپای ڤاتیکان هەڵبژێردرا.

News ID 225271

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha