بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە: بەراورد بە ساڵی ۲۰۲۱ داهاتی دەڤەری سلێمانی بۆ یەک مانگ لە (۱۶۱ ملیار) دینارەوە بۆ (۲۶) ملیار دینار کەمی کردووە (ئەو داهاتەی دەگەڕێتەوە خەزێنەی حکوومەت)، لە کاتێکدا داهاتی تەنیا یەک مانگی ساڵی ۲۰۲۱ی دەروازەی باشماخ (۲۳ ملیار) دینار بووە.
بەپێی ئاماری سایتی شەفافییەت داهاتی سلێمانی بەم شێوەیە بووە:
-مانگی ۱۲/۲۰۲۴: ( ۲۶ ملیارو ۲۷۰ ملیۆن) دینار
-مانگی ۱۱/۲۰۲۴: (۶۱ ملیار و ۵۰ ملیۆن) دینار
-مانگی ۱/۲۰۲۴: (۷۰ ملیار و ۳۱۸ ملیۆن) دینار
-مانگی ۲/۲۰۲۴: (۹۵ ملیار و ۳۱۶ ملیۆن) دینار
واتا لە نێوان مانگی (۱۱ بۆ ۱۲) رێژەی داهاتی سلێمانی (۵۷%) کەمی کردووە
•داهاتی ساڵی ۲۰۲۴ : (۸۶۹ ملیارو ۷۵۵ ملیۆن ) دینارە (تا ئێستا)
•داهاتی ساڵی ۲۰۲۳: (ترلیۆنێک و ۱۷۳ ملیار و ۹۹۰ ملیۆن) دینارە
•واتا نزیکەی (۳۰۰) ملیار دینار کەمترە لە ساڵی رابردوو
•خۆ ئەگەر بەراوردی بکەین بە ساڵانی رابردوو:
•مانگی ۱۲/۲۰۲۴: داهاتی سلێمانی (۲۶ ملیار) دینار بووە
•مانگی شوباتی ۲۰۲۱: داهاتی سلێمانی (۱۶۱ ملیار) دینار بووە
•تەنیا داهاتی دەروازەی باشماخ لە مانگی شوباتی ۲۰۲۱: بڕی ۲۳ ملیارو ۷۰۷ ملیۆن دیناربووە، بەڵام ئێستا هەموو داهاتی سنوری سلێمانی (۲۶) ملیار دینارە.
داهاتی سلێمانی چۆن دابەشدەکرێت؟
•کۆی پارەی تەرخانکراو بۆ مووچە لە سنوری ئیدارەی سلێمانی (پارێزگای سلێمانیو هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆکانی راپەڕینو گەرمیان) نزیکەی (۳۶۰ ملیار) دیناری مانگانەیە.
•لە پارەی داهاتی سلێمانی کە بۆ مووچە تەرخاندەکرێت پارەی هەریەکە لە (ئاژانسی ئاسایش- پەروەردەی کەرکووک- ئەنجومەنی دادوەریی) دابین دەکرێت.
خەرجی مووچەی مووچەخۆرانی سلێمانی کە مانگانە (۳۶۰ ملیار) دینارە، بەمشێوەیە دابەشبووە:
.(۳۴۵ ملیار) دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی سنورەکە
.نزیکەی (۶ ملیار) دینار بۆ مووچەی پەروەردەی کەرکووک
.نزیکەی (۶ ملیار) دینار بۆ ئاژانسی ئاسایش
.نزیکەی (ملیارێکو ۵۰۰ ملیۆن) دینار بۆ ئەنجومەنی دادوەریی
.(۱۵ ملیار) دیناری داهاتی ناوخۆی سلێمانی مانگانە بۆ خەرجی سیادی (سەرۆکایەتی هەرێمو سەرۆکایەتی پەرلەمانو سەرۆکایەتی حکومەت) دەڕوات
داهاتی وەزارەتی ناوخۆ
•تێکڕای یەک مانگی داهاتی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی بریتی بووە لە (۵ ملیار و ۸۸۷ ملیۆن دینار) بەرێژەی (۱۹%)
•رێژەی داهاتی یەک مانگی وەزارەتی ناوخۆ لە سلێمانی لە (۱۹%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی ناوخۆ پێکدەهێنێت.
داهاتی وەزارەتی شارەوانی
•تێکڕای یەک مانگی داهاتی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی بریتی بووە لە (۲ ملیار و ۴۴۹ ملیۆن دینار) بەرێژەی (۲۱%)
•رێژەی داهاتی یەک مانگی وەزارەتی شارەوانی لە سلێمانی لە (۲۱%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی شارەوانی پێکدەهێنێت.
داهاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارەکانی خانوبەرە:
•تێکڕای یەک مانگی داهاتی تۆمارەکانی خانوبەرە لە سلێمانی بریتی بووە لە (۲ ملیار و ۹۱۸ ملیۆن دینار) بەرێژەی (۳۰%)
•رێژەی داهاتی یەک مانگی تۆمارەکانی خانوبەرە لە سلێمانی لە (۳۰%) لە هەموو داهاتی تۆمارەکانی خانوبەرەی هەرێم پێکدەهێنێت.
داهاتی وەزارەتی کارەبا:
•تێکڕای یەک مانگی داهاتی وەزارەتی کارەبا لە سلێمانی بریتی بووە لە (۱۸ ملیار و ۶۴۷ ملیۆن دینار) بەرێژەی (۴۵%)
•رێژەی داهاتی یەک مانگی وەزارەتی کارەبا لە سلێمانی لە (۴۵%) لە هەموو داهاتی وەزارەتی نکارەبا پێکدەهێنێت.
داهاتی گومرگی باشماخ لە ۲۰۲۱دا:
مانگی یەک: ۲۲ ملیارو ۸۵۵ ملیۆن دینار
مانگی دوو: ۲۳ ملیارو ۷۰۷ ملیۆن دینار
مانگی سێ: ۲۲ ملیار و ۴۷ ملیۆن دینار
مانگی چوار: ۲۰ ملیارو ۹۷۷ ملیۆن دینار
مانگی پێنج: ۱۷ ملیارو ۳۰۷ ملیۆن دینار
Your Comment