ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دیوانی چاودێری دارایی عێراق له‌ راپۆرتی هاوبه‌شی خۆیدا له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم باس له‌ داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ هه‌رێم ئه‌م داهاتانه‌ی راده‌ستی حكوومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه‌، تێبینی خۆی له‌باره‌ی داهاته‌كان خستوه‌ته‌ڕوو، له‌ ده‌روازه‌ی باشماخ تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ ئیمزای لیستی مووچە‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌نێوان دوو مانگدا جیاوازه‌، گومانی كردووه‌و داوا ده‌كات فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان ئیمزای وه‌رگرتنی مووچە‌ نه‌كه‌ن، ورده‌كاری داهاتی گومرگ و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ ده‌خاته‌ڕوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دامەزراوەی میدیایی درەو لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە دیوانی چاودێری دارایی عێراق به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێمی كوردستان وردبینی له‌ داهاته‌ نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێم كردووه‌. به‌گوێره‌ی وردبینییه‌كه‌ كه‌ بۆ شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ۲۰۲۳ كراوه‌ (واتا له‌ ۱/۱ بۆ ۳۱/۶/۲۰۲۳)، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم به‌مشێوه‌یه‌ بووه‌:

•    داهاتی نانه‌وتیی له‌ماوه‌ی ئه‌م شه‌ش مانگه‌دا بڕی زیاتر له‌ (۲ ترلیۆن و ۸۳ ملیار) دینار بووه‌، حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی ئه‌وه‌ی له‌ یاسای بودجه‌ی فیدراڵدا هاتووه‌ داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی حكومه‌تی فیدراڵ نه‌كردووه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا بووه‌ كه‌ رۆژی ۲۶/۶/۲۰۲۳ یاسای بودجه‌ كه‌وتوه‌ته‌ بواری جێبه‌جێكردن و بۆ هه‌موو ساڵه‌كه‌ كارپێكراو بووه‌.

•    له‌ناو داهاتی نانه‌وتیی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ۲۰۲۳دا، ئه‌م داهاتانه‌ تۆماركراوه‌:

- بڕی زیاتر له‌ (۱۵۹ ملیار) دیناری كه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه‌ به‌  هه‌رێمی كوردستان دراوه‌.

- له‌ناو خانه‌ی داهاته‌كانی تردا، بڕی (۳۶۸ ملیار) دینار تۆماركراوه‌، چاودێری دارایی نه‌یزانیوه‌ له‌چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌، چونكه‌ هیچ شكارییه‌كی بۆ نه‌كراوه‌.

* به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ژمیریاری له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان به‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی وتووه‌ كه‌ ته‌نیا (۶) ده‌روازی سنوریی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

به‌ڵام ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق به‌ چاودێری چاودێری دارایی وتووه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان (۱۲) ده‌روازه‌و (۲۰) رێڕه‌وی سنووریی هه‌ن، كه‌ هه‌ندێكیان فه‌رمی و هه‌ندێكی تریان نافه‌رمین و بریتین له‌مانه‌:

ده‌روازه‌ فه‌رمییه‌ دانپێدانراوه‌كان له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌

ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌و ده‌روازانه‌ی كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێم دانی پێدا ناون و حكوومه‌تی فیدراڵی دانی پێدا نه‌ناون، به‌ڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیان تێدا ده‌كرێت و باج وه‌رده‌گیرێت

ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌و ده‌روازه‌و رێگا سنورییانه‌ی كه‌ نه‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم و نه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ دانیان پێدا نه‌نراوه‌ ژماره‌یان (۲۰) ده‌روازه‌یه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

(گمۆ- بروین- بیمارۆک- بیارە- ھاوار- دەرەی مەڕ- وشیاری- بادالان- دارۆخان- کونە مێرو- ئەحمەد ئاوا- کونە وشک- میشیاو - سیرین – بارێ- شایدین- چۆمان – موسک- قه‌ندۆڵ- زەڵێ).

حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رۆژی ۱/۳/۲۰۲۳دا نوسراوی بۆ حكومه‌تی فیدراڵی كردووه‌و رایگه‌یاندووه‌ هه‌رێم رێگر نییه‌ له‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازه‌ سنورییانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدراڵییه‌وه‌ بكرێن به‌ ده‌روازه‌ی فه‌رمی، چاودێری دارایی پێشنیاری ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی فیدراڵی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ده‌روازانه‌ بكرێن به‌ فه‌رمی و وه‌رگرتنی باج تێیاندا به‌شێوه‌ی یاسایی یه‌كبخرێت.

•    ده‌روازه‌ی (پشته‌) كه‌ نزیكه‌ی (۱۰۰ كیلۆمه‌تر) له‌ ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌ دوره‌، له‌ڕووی ئیداری و دارییه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌و گه‌ڕانه‌وه‌ی داهاته‌كانیشی له‌رێگه‌ی ژماره‌ بانكی ده‌روازه‌ی گه‌رمیانه‌وه‌یه‌.

داهاتی ده‌روازه‌كانی هه‌رێم

وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم بۆ (۶) مانگی یه‌كه‌می ۲۰۲۳، به‌تێكڕا داهاتی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی له‌ (۶) ده‌روازه‌دا به‌بڕی (۶۶۶ ملیارو ۹۰۰ ملیۆن) دینار دیاریكردووه‌، كه‌ له‌م ده‌روازانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌:

-    ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل: داهاته‌كه‌ی له‌ شه‌ش مانگدا بریتی بووه‌ له‌ (۳۵۸ ملیار) دینار

-    ده‌روازه‌ی حاجی ئۆمه‌ران: داهاته‌كه‌ی (۱۱۰ ملیار) دینار بووه‌

-    ده‌روازه‌ی باشماخ: داهاته‌كه‌ی (۶۸ ملیار) دینار بووه‌

-    ده‌روازه‌ی په‌روێزخان: داهاته‌كه‌ی (۱۱۱ ملیار) دینار بووه‌

-    گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر: داهاته‌كه‌ی (۱۳ ملیار) دینار بووه‌

-    گومرگی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی: داهاته‌كه‌ی (۴ ملیار) دینار بووه‌

ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی گومرگ

له‌ هه‌رێمی كوردستان (۷) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گومرگ هه‌یه‌ كه‌ بریتین له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی (سلێمانی- زاخۆ- راپه‌ڕین- هه‌ولێر- دهۆك- مێرگه‌سور- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی گومرگ)، داهاتی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ساڵی ۲۰۲۳ی ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه‌ بریتی بووه‌ له‌ (۵۳ ملیارو ۷۴۳ ملیۆن) دینار، به‌مشێوه‌یه‌:

ڕاپۆرتێک لەبارەی داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێمی کوردستان

ئیمزاكانی باشماخ !

راپۆرتی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان، له‌رێگه‌ی به‌راوردكردنی ئیمزای فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ له‌ لیستی مووچە‌ی مانگه‌كانی نیسان و ئایاری ۲۰۲۳دا له‌ ده‌روازه‌ی باشماخ، تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه‌ سه‌رجه‌م ئیمزاكان له‌و دوو مانگه‌دا جیاوازن، بۆیه‌ نوسیویه‌تی" ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئیمزایانه‌ دروست نین"، پێشنیاری ئه‌وه‌ی كردووه‌ فه‌رمانبه‌ران له‌بری هاوڕێكانیان بۆ وه‌رگرتنی مووچە‌ ئیمزا نه‌كه‌ن.

داهاتی نانه‌وتیی له‌ چییه‌وه‌ سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌؟

به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه‌ لیژنه‌ی هاوبه‌شی چاودێری دارایی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمیان وه‌رگرتووه‌، داهاتی نانه‌وتیی هه‌رێم له‌ (۶) سه‌رچاوه‌وه‌ كۆده‌كرێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مانه‌ن:

•    باجی داهات و سامان: رێژه‌ی ۱۴%ی تێكڕای داهاتی نانه‌وتیی پێكده‌هێنێت

•    باجی كاڵاو كرێی به‌رهه‌م: رێژه‌ی ۲۷% پێكده‌هێنێت

•    ڕسوومات: رێژه‌ی ۱۳% پێكده‌هێنێت

•    داهاتی سه‌رمایه‌: رێژه‌ی ۲% پێكده‌هێنێت

•    داهاتی گواستنه‌وه‌‌: رێژه‌ی ۸%

•   داهاته‌كانی تر: رێژه‌ی ۳۶% پێكده‌هێنێت

News Code 223284

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha