بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسی: "به تووندى سهركۆنهى ئهو هێرشه دڕندانهیه دهكهم كه دوێنێ ئێواره بازاڕێكى سهرى ساڵى له ماگدێبورگ له ئهڵمانيا به ئامانج گرت."
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری مردووانی رووداوەکە دەکات و دەڵیت، "ئێمه له ههرێمى كوردستان لهم كاته سهختهدا بير و دڵمان لاى كهسوكارى قوربانييانه و هاوسۆزى گهلى ئهڵمانياين. هيواى زووچاكبوونهوه بۆ برينداران دهخواين."
رۆژی هەینی ۲۰-۱۲-۲۰۲۴ دەزگا فریاگوزارییەکانی شاری مارگدێبورگ لە رۆژهەڵاتی ئەڵمانیا رایانگەیاند، ئۆتۆمبێلێک خۆی بە نێو بازاڕێکدا کردووە کە بۆ رۆژی کریسمس رازێندرابوویەوە.
هێرشکارەکە ناوی تاڵیب جەواد عەبدولموحسینە و لە ۲۰۰۶ چووەتە ئەڵمانیا و پزیشکی دەروونییە.
تاڵیب لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رەخنەی زۆری لە ئیسلام گرتووە و چەندین جار هۆشداری لەبارەی "مەترسییەکان"ـی "بەئیسلامکردنی ئەڵمانیا"ی داوە؛ هەروەها لەگەڵ راستڕۆکانی ئەڵمانیا دژی چوونی کۆچبەران بۆ ئەو وڵاتە کاری کردووە.
شاری مارگدێبورگ دەکەوێتە باشووری رۆژئاوای بەرلین و پایتەختی هەرێمی ساکسۆنی ئانهالتە. شارەکە نزیکەی ۲۴۰ هەزار کەسی لێدەژی.
Your Comment