کوردپرێس: ئاژانسی هاوار نیووز بڵاویكرده‌وه، "دەوڵەتی تورکیا جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووسانی ئێمەی کردە ئامانج، هه‌ریه‌كه له سیهان بیلگین و ڕۆژنامەنووس نازم دەشتان لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆكه‌وان شەهیدبوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه بەدواداچوونیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا و گرووپه چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ده‌كرد لەسەر بەنداوی تیشرین و پردی قەرەقۆزاک لە ۸ی (کانونی دوەم/۱۲)ەوە، بوونه‌ته ئامانجی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا".
به‌گوێره‌ی ئاژانسه‌كه، ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه لەکاتی ئەنجامدانی کارە ڕۆژنامەوانییەکانیان، لەسەر ڕێگای نێوان بەنداوی تیشرین و شارۆچکەی سیرین، ئۆتۆمبێلەکەیان لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆكه‌وانی تورکیاوه كراوه‌ته ئامانج، لە ئەنجامی هێرشەکەدا ئەو دوو رۆژنامه‌نووسه شەهیدبوون، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش برینداربووه.
Your Comment