بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا عهلی خامنهیی فهرماندهی گشتیی هێزه چهكدارهكانی ئێران، لە دیدارێکدا لەگەڵ بەرپرسان و فەرماندەکانی هێزی دەریایی وڵات؛ هێزی دەریایی بە هێزێکی سەرەکی و چارەنووسساز ناوبرد لە جیهانی ئەمڕۆدا، هەروەها ستایشی چالاکییەکانی بەشە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری و پشتیوانی و بیناسازی و داهێنانیان لە هێزی دەریایی سوپادا کرد.
ئاماژهی بهوهش كرد، "ئاڕاستەکردنی هێزە چەکدارەکان بە تایبەت هێزی دەریایی بە گشتی چالاکییەکان و پلاندانان پێویستە لەسەر زیادکردنی ئامادەیی و توانای شەڕکردن بێت".
ئایەتۆڵڵا خامنهیی باسی لهوهش كرد، "گرنگترین ئەرکی هێزە چەکدارەکان ڕێگریکردنە لە هێرش، بۆیە پێویستە تواناکان بۆ نەیارانی ئێران بخرێتەڕوو تاکوو بزانن هەر ڕووبەڕووبوونەوەیەک تێچووی قورس بۆ ئەوان بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
Your Comment