کورتەی هەواڵەکانی ۶ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاوی

کورتەی گرینگ ترین هەواڵەکانی ۶ی سه‌رماوه‌ز ۱۴۰۳ی هەتاویتان لە ستۆدیۆی کوردپرێس پێشکەش دەکرێت.

مەسروور بارزانی ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کیمیایی سەر هەڵەبجە پێوەندیی بە ئێرانەوە بێت

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێم ڕوونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی لێدوانێکی جه‌مال مسته‌فا تکریتی زاوای سه‌دام حسێن ده‌دات و ره‌تیده‌کاته‌وه‌، مه‌سروور بارزانی وتبێتی دوو فڕۆکه‌ی ئێرانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کیمیاباران کردبێت و دەشڵێت: ئه‌نجامده‌رانی کیمیابارانکردنی هه‌ڵه‌بجه‌، زۆر دیار و ئاشکران و هه‌موو به‌ڵگه‌کان هه‌ن که‌ ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ڕژێمی پێشووی عێراقه‌.

فڕۆکەکانی ئیسرائیل چەند خاڵی پەڕینەوەی نێوان سووریا و لوبنانیان کردە ئاکانج

ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی سووریا (سانا) له‌ زاری سه‌رچاوه‌یه‌کی سه‌ربازییه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو، ئیسرائیل "ده‌ستدرێژییه‌کی ئاسمانی له‌ ئاراسته‌ی خاکی لوبنانه‌وه‌" ده‌ستپێکردووه‌ و پرده‌کانی جوبانیه‌، ئه‌رجون، ده‌ف و ده‌روازه‌ی سنووری نه‌زه‌ریه‌ ‌سه‌ر سنووری سووریا و لوبنانی کردە ئامانج.

ژمارەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان زیاتر له ‌شه‌ش ملیۆن که‌سه‌

دارا ڕەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ژمارەی دانیشتوانی هەرێم جگە لە ناوچە جێناکۆکەکان به‌گوێره‌ی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی، ۶ ملیۆن‌ و ۳۷۰ هەزار و ۶۶۸ کەسه‌، لە کاتێکدایە هێشتا داتابەیسی ۴٪ی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە". هەروەها ڕێژەی ۸۴٪ی دانیشتوان شارنشین ‌و ۱۶٪یان گوندنشینن و ۲ ملیۆن‌ و ۲۸ هەزار یەکەی نیشتەجێبون لە هەرێمی کوردستان هەن.

News Code 224428

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha