بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی گشتیی سەرژمێریی دانیشتوانى ڕاگه‌یاند و وتى: "بەگوێرەی ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی دانیشتوان، ژمارەی کۆی گشتیی خێزانەکان لەعێراق، گەیشتوەتە حه‌وت ملیۆن و ۸۹۸ هەزارو ۵۸۸ خێزان‌و تێکڕای قەبارەی خێزانەکان گەیشتوەتە ۵.۳ تاک".
ناوبراو له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌وه‌شى وت: "ژمارەی گشتیی دانیشتوانی عێراق ۴۵ ملیۆن کەسی تێپەڕاندوە، ڕێژەی دانیشتوان لەشارەکان سەدا ۷۰.۳و لەگوندەکانیش سەدا ۲۹.۷یە".
به‌وته‌ى سه‌رۆک وه‌زیرانى عێراق، "ژمارەی ئەندامانی نێر لەوڵاتەکە گەیشتوەتە ۲۲ ملیۆن‌و ۷۸۴ هەزارو ۶۲ کەس، واتە لەسەدا ۵۰.۱، هاوکات ژمارەی ئەندامانی مێینە گەیشتوەتە ۲۲ ملیۆن‌و ۶۲۳ هەزارو ۸۳۳ کەس واتا لەسەدا ۴۹.۸".
سوودانى ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد: "به‌گوێره‌ى سه‌رژمێریى، سەرۆک خێزانی پیاو له‌سه‌دا ۸۸.۶۷و سەرۆک خێزانی ژنیش له‌سه‌دا ۱۱.۳۳یه، هاوکات له‌سه‌دا ۳۶ى عێراقیەکان خوار تەمەن ۱۵ ساڵنو له‌سه‌دا ۳.۷یش سەروو تەمەنی ۶۵ ساڵن".
Your Comment