بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی له په‌یامێكدا بڵاویكرده‌وه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵم ئاراسته‌ی خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی كرده‌وه تیرۆرستییه‌كه‌ی سنووری خورماتوو ده‌كه‌م كه له كاتی ئه‌ركدا و له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبیلی لیوایه‌كی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا، سێ پله‌دار شه‌هید بوون، له خوای مه‌زن داواكارم گیانیان به به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایی به هه‌موان ببه‌خشێت، هاوسۆز و هاوخه‌میانین و هیوای سه‌لامه‌تی و زو چاكبونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین".
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت: "ئه‌م كرده‌وه تیرۆرستییه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه تیرۆر هێشتا مه‌ترسییه‌كی ڕاسته‌قینه‌یه و هه‌ڕه‌شه له ئارامی و سه‌قامگیریی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتی و سه‌ر و ماڵی هاوڵاتییان به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ماده‌ی 140 ده‌كات، بۆیه جه‌خت له به‌رده‌وامی و پته‌وكردنی زیاتری هه‌ماهه‌نگی و هاریكاریی هاوبه‌شی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه و تێكشكاندنی تیرۆرستان ده‌كه‌ینه‌وه".
Your Comment