بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک سێ پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری خورماتوو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق،  دوو فەرماندەی پێشمەرگە و پاسەوانێکیان گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدیاکانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردەوە: ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٩ـی بەیانیی، لە سنووری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هێزەکانی لیوای یەکی هاوبەشی هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچەی غەڕڕە، دوو فەرماندە و پاسەوانێک گیانیان لەدەستدا و ٣ پاسەوانی دیکەش بریندارن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرماندەکەی گیانیان لەدەستداوە ناویام عەقید روکن سامان و عەقید محەممەدە.

هەر به‌وته‌ى میدیاکان، بریندارەکان‌ و تەرمی کوژراوەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی خورماتوو.

News Code 224388

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha