ڕاگەیێنداروی وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی ڕووداوی تەقینەوەی بۆمب بە کاروانێکی پێشمەرگەدا

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگه‌یاند، "لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە و له‌ ئه‌نجامدا سێ پێشمەرگە شه‌هیدبوون".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌: "بە داخەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 9:00 لە سنووری خورماتوو، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی فەرماندەی فەوجی 3ی لیوای 1ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق تەقییەوە".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، "لە ئەنجامدا عەقید ڕوکن سامان سابر سلێمان فەرماندەی فەوج و عقید محه‌مه‌د ڕەزا که‌ریم ئەفسەری ئەندازەی فیرقەی 9ی سوپای عێراق و شه‌ریف ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین شەهیدبوون، هەروەها سێ سەربازیش برینداربوون".

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوعش هاتووه‌ کە "ڕووداوەکە لە ئەنجامی کێوماڵکردنی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئاسایشی هاوبەش بووە".

News Code 224390

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha