بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزیری پێشمەرگە لە بارەی ناوەڕۆکی دێداڕەکەوە ڕایگەیاند بە گرنگیەوە باسمان لە دۆخی ئێستای هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و قۆناغی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە کرد.
ناوبراو دەشڵێت: جەختمانکردەوە، هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی زیاترە، تا پڕۆسەی چاکسازی بە شێوەیەکی باشتر و سەرکەوتوانە بەرەوپێشبچێت.
لای خۆیەوە لەبارەی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە جەنەڕاڵ هام، بەردەوامبونی پاڵپشتی و پشتیوانی هاوپەیمانانی دوپاتکردەوە و وتی، "ئومێددەکەین بە ویست و ئیرادەی بەهێزی ئیوە بۆ چاکسازی، هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەهێزتر و دامەزراوتربێت".
Your Comment