بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەگوێرەی نووسراوێکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە که ۵ی ۱۱ی ۲۰۲۴ ده‌رچووه، تیایدا هاتووه: "بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست دژی تۆمەتباران هونەر فەخرەدین ئەحمەد عەبدولعەزیز، محەمەد نەجات حەسەن و سیروان حسێن محەمەد، دادگا بڕیاریدا ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵیان هەڵبوەشێنێتەوە و دەستبەجێ ئازادیان بکات".
دادگاکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه، ئەو ئۆتۆمبێل و مۆبایلانەی لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستیان بەسەرداگیراوە، رۆژی ۲۳ـی ئەم مانگە تەسلیم بە ناوبراون دەکرێنەوە.
دادگای تێهەڵچوونەوەی ڕەسافە له بەغدا باسی له‌وه‌ش کردووه، بەپێی بڕگە و ماددەکانی یاسای ژمارە ۱۳ی دژە تیرۆری ساڵی ۲۰۰۵ بڕیاری ئەستۆپاکییەکەی داوە.
ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ڕه‌سافه له‌کاتێکدایه که پێشتر هه‌ریه‌که له وه‌زاره‌ته‌کانی ناوخۆی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ڕایانگه‌یاندبوو، که ئه‌و که‌سانه به‌شێکن له ئه‌ندامانی تۆڕێک که ده‌ستگیرکراون و ده‌ستیان هه‌بووه له سووتانی بازاڕه‌کانی که‌رکووک، هه‌ولێر و دهۆک.
Your Comment