بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی پێشووی بەرەی تورکمانیی عێراق و پەرلەمانتاری ئێستای عێراق دەڵێت، بڕیاری ئازادکردنی تۆمەتبارانی سووتاندنی بازاڕەکانی هەولێر و کەرکووک لەلایەن دادگای بەغداوە "مایەی سەرسووڕمانە"، چوونکە وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی "بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوە دادوەرییەکان" ڕایگەیاندبوو ئەو کەسانە سەر بە پەکەکەن.
ئەرشەد ساڵحی هەروەها دەپرسێت: "رێکخراوە تیرۆریستییەکان چۆن کاریگەری دەخەنە سەر ئەم رێکارانە لە نێو عێراق؟ وڵات بەرەو کوێ دەڕوات؟".
Your Comment