بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له ئێلينا ڕۆمانۆوسکى باڵيۆزى ئه‌مريکا له عێراق کرد و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجامه‌کانیان تاوتوێ کران، ڕۆمانۆوسکى پيرۆزباييى سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى کوردستان کرد. له‌مباره‌يه‌وه هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى لێکگهيشتنى لايه‌نه سياسييه‌کان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌ت کرده‌وه.
هەروەها باسيان له په‌يوه‌ندييه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌وڵه‌کانيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان کرد. هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆکانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به لێکگهيشتن کرد و کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ربوونى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سهقامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌کات.
له ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەر دوولا تيشکيان خسته سه‌ر دوا پێشهاته‌کانى دۆخى مه‌ترسيدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌ختيان له گرنگيى کارکردنى هه‌مه‌لايه‌نه له ناوچه‌که کرده‌وه بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگريکردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌کان. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه دووپاتيان کرده‌وه که پێويسته عێراق له ململانێ و کێشه‌کانى ناوچه‌که، به‌دوور بێت.
په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که بوو.
Your Comment