چارەسەر کردنی کێشەکانی هەولێر-بەغدا، عێراق سەقامگیر دەکات

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە میانەی کۆبوونەوەیەکدا جه‌ختیان له‌ گرنگی لێکگه‌يشتنى لايه‌نه‌کان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌تی نوێی هەرێمی کوردستان کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازیى له‌ ئێلينا ڕۆمانۆوسکى باڵيۆزى ئه‌مريکا له‌ عێراق کرد و هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى کوردستان و ئه‌نجامه‌کانیان تاوتوێ کران، ڕۆمانۆوسکى پيرۆزباييى سه‌رکه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى له‌  نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى کوردستان کرد. له‌مباره‌يه‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى لێکگه‌يشتنى لايه‌نه‌ سياسييه‌کان بۆ پێکهێنانى حکوومه‌ت کرده‌وه‌.‌

هەروەها باسيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌کانى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان و حکوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و هه‌وڵه‌کانيان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کانى نێوانيان کرد. هه‌ردوولا ستايشى به‌رده‌واميى گفتوگۆکانیان بۆ چاره‌سه‌رکردنى کێشه‌کان به‌ لێکگه‌يشتن کرد و کۆک بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌ربوونى کێشه‌کانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، سه‌قامگيريى وڵات پته‌وتر ده‌کات.

له‌ ته‌وه‌رێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا هەر دوولا تيشکيان خسته‌ سه‌ر دوا پێشهاته‌کانى دۆخى مه‌ترسيدارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و جه‌ختيان له‌ گرنگيى کارکردنى هه‌مه‌لايه‌نه‌ له‌ ناوچه‌که‌ کرده‌وه‌ بۆ پاراستنى سه‌قامگيرى و ڕێگريکردن له‌ ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى ئاڵۆزييه‌کان. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ دووپاتيان کرده‌وه‌ که‌ پێويسته‌ عێراق له‌ ململانێ و کێشه‌کانى ناوچه‌که‌، به‌دوور بێت.

په‌يوه‌ندييه‌کانى ئه‌مريکا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى کوردستان و چه‌ند پرسێکى ديکه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێکى ديکه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

News Code 224305

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha