لە دەنگدانی تایبەتدا ١٩ پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە

ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان ڕایدەگەیەنێت: لە ڕۆژی دەنگدانی تایبەتدا ١٩ پێشێلکاری بەرامبەر بە ڕۆژنامەنووسان تۆمار کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان، ئەمڕۆ شەممە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە ئامارێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی دەنگدانی تایبەتدا ١٩ پێشێلکاری بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان تۆمار کراوە.

ڕێکخراوەکە داوا لە هێزە ئەمنییەکان و دەزگا حکوومییەکان دەکات کە لە ڕۆژی دەنگدانی گشتیدا بەشێوەیەکی ئاشتیانە مامەڵە لەگەڵ رۆژنامەنووسان بکەن و رێگری لە کارەکانیان نەکەن.

بەپێی ئامارەکەی رێکخراوی پەیامنێران بۆ ماف و گەشەپێدان پێشێلکاریەکان بەم شێوەیە بوون:

-  لە بنکەى گوڵان لە قەزای ئاکرێ رێگری لە کەناڵی سپێدە کرا و رێگەیان پێنەدرا رووماڵی پرۆسەى هەڵبژارنەکان بکەن.

 - لە بنکەى زێڕین لە ئیدارەى سەربەخۆی سۆران، رێگری لە کەناڵی پەیام کراو رێگە نەدرا بچنە ژوورەوە بۆ رووماڵ کردن.

-  لە بنکەى ئامادەیی کۆیەی کوڕان لە کۆیە رێگری لە کەناڵی کوردستان ٢٤ و رووداو کرا، رێگە نەدرا رووماڵی پرۆسەى هەڵبژاردنەکان بکەن.

-  لە پارێزگای هەڵەبجە لە بنکەى بورهانی حاجی محەمەدی بامۆکی پێشێلکاری لە دژی کەناڵەکانی پەیام تیڤی، سپێدە، رووداو، کەناڵ ٨، زووم نیوز، کوردسات نیوز، knn، موجۆ، ئاڤانیوز، کوردستان تیڤی، العراقیە، گەلی کوردستان، ٩٦٤، ئێن ئاڕ تی، رادیۆی دەنگی هەڵبجە.

بەپێ رێزبەندی پارێزگایەکان بەمشێوەیە بووە

هەڵەبجە: ١٥

سلێمانی: 0

هەولێر: ٣

دهۆک: ١

News Code 224244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha