بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا باسی له‌وه کردوه، بە بەدواداچوونی هەواڵگریی ورد کە بۆ ماوەی زیاتر لە دوو مانگ بەردەوام بوو لەلایەن هێزه‌کانی ناو دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق به بەکارهێنانی فڕۆکەی F۱۶ گرووپێکی چه‌کدارانی داعش کرانه ئامانج.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، له هێرشه‌که‌دا ۶ چه‌کداری داعش کوژران که یه‌کێکیان سه‌رکرده‌یه به‌ناوی (عومەر سەڵاح نیما)، کە نازناوی (ئەبوو خەتاب)ی لێنراوە، یەکێکە لە سەرکردە تیرۆریستییە هەرە مەترسیدارەکانی داعش و فەرماندەی بەناو (کەرتی ئەلبوحەمدان لە ویلایەتی کەرکووک)ی کردووه.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوابەدوای ئەوەی چوونه‌ته سەر شوێنی به ئامانجگیراو لەلایەن دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی عێراقەوە بە هاوبەشی لەگەڵ یەکەکانی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، تەرمی تیرۆریستان و ژمارەیەک پشتێنی تەقەمەنی و چەک و کەرەستەی تەکنیکی و تەلەفۆنی جۆراوجۆر دۆزرانەوە، کە لەلایەن ئەوانەوە بەکارهێنراون.
Your Comment