ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا بە بێ پارتی و سونەکان ناتوانێت کۆ ببێتەوە

ئه‌ندامێکی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دەڵێت: پێشتر به‌ره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌کێتی له‌گه‌ڵ چه‌ند فراکسیۆنێکی تر له‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا زۆرینه‌ بوون، به‌ڵام ئێسته‌ کێشه‌یان تێکه‌وتووه‌ و زۆرینه‌ نه‌ماون، بۆیه‌ به‌بێ پارتی و سوننه‌کان ناتوانن ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به‌ڕێوه‌ به‌رن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جه‌مال شه‌شۆ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان،  بە ماڵپەڕی "وشه‌"ی ڕاگەیاندووە: ماوه‌یه‌کی زۆره‌ ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا دوای بڕیاری نایاسایی که‌ بۆ گۆڕینی به‌رپرسانی یه‌که‌ی ئیداری ده‌ریانکرد، ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کیان نه‌کردووه‌ و ئێسته‌ به‌ره‌ی حه‌شدی شه‌عبی و یه‌کێتی کێشه‌یان تێکه‌وتووه‌، پێشتر که‌ زۆرینه‌  بوون و 16 ئه‌ندام بوون، ئێسته‌ ئه‌ندامێکی ئافره‌تی حزبه‌که‌ی  محه‌مه‌د حه‌لبووسی لێیان جیا بووه‌ته‌وه‌ و ئه‌وانیش زۆرینه‌ نه‌ماون، پێویستیان به‌ پارتی و سوننه‌ ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆ ببنه‌وه‌ و ئه‌وانیش مه‌رجی خۆیان ھه‌یه‌ .

ناوبراو وتیشی، مه‌رجیان ئه‌وه‌یه‌ سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌ن و جێگره‌که‌ی له‌ پۆسته‌کانیان لابدرێن به‌ھۆی ئه‌و کاره‌ نایاساییه‌ی ئه‌نجامیان داوه‌ و له‌و بڕیاره‌ی داویشیانه‌ پاشگه‌ز ببنه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ به‌شداریی ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ناکه‌ین و ئه‌وانیش ناتوانن ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن، ھه‌ر بۆیه‌ له‌ دوای ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌وان ئه‌نجامیان دا تا ئێسته‌ ھیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌   ئه‌نجام نه‌دراوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ رێککه‌وتن بکرێت و دواتریش کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌نجوومه‌ن ده‌ست پێ بکاته‌وه‌.

News Code 223977

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha