پارتی دیموکراتی کوردستان ئەندامێتیی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا، بایکۆتی دانیشتنی ئەنجوومەنەکەی کرد کە تایبەت کرابوو بە دیاری کردنی بەرپرسی کارگێڕیی سنوورەکە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دووی تەمووزی ۲۰۲۴، سەنگەر كانەبی گەورە، بەرپرسی لقی ۲۳ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، ئەو گەوج و نەفامانەی پێیان وایە لە دەرەوەی یاسا و رێسا و مادە دەستوورییەکانی عێراق و دەرچوون لە مادەی ۱۴۰ی دەستووری عێراقی دەتوانن موئامارە بکەن و فەرزی ئیرادە بەسەر مەخموور و مەخموورییەکان و قەراجی خۆشەویست بکەن، ئەوە جارێکی تر خەیاڵ خاو دەمێننەوە و هیچ هێزێک ناتوانێ بڕیاری نایاسایی و نادەستووری جێبەجێ بکات.

لە بەیاننامەكەدا، سەنگەر كانەبی گەورە، ئاماژەی داوە كە  قائیمقام و بەڕێوەبەری شارەدێكان "ناحیەکان" لە کاری ئاسایی خۆیان بەردەوام دەبن و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەندامێتی خۆی لە ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەڵپەسارد و پەیاممان ڕوونە.

News Code 223738

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha