بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (MSD) له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ناوخۆیی سووریا كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی دیمه‌شقه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ڕایگه‌یاند: "دەسەڵات لە دیمەشق لە ۱۵‌ی تەمموزی ۲۰۲۴ هەڵبژاردنی یاسادانان ئه‌نجام ده‌دات، به باوەڕبوون بە بەرپرسیارێتی نیشتمانی، ئێمە بایکۆتی هەڵبژاردنی یاسادانانی بەرنامە بۆ داڕێژراو ڕادەگەیەنین".
ئەنجومەنه‌كه داوا له گه‌لانی سووریا ده‌كات خۆیان له به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنەکە به‌دووربگرن، ده‌ڵێت: "جەخت لەوە دەکەینەوە کە چارەسەری سیاسیی هەمەلایەنە کە لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ۲۲۵۴ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، تاکە ڕێگایە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سووریا و بەدیهێنانی هیواکانی گەلی سووریا".
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "ئێمە گرنگیی وتوێژی نێو سووریا وەک پایەیەکی بنەڕەتی بۆ چارەسەرێکی سیاسیی بەردەوام کە بەرژەوەندیی هەموو سوورییەکان گەرەنتی بکات، دووپات دەکەینەوە".
هاوكات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە فشارێکی کاریگەر بخاتە سەر هەموو لایەنەکان بۆ ئەوەی بە جددی بەشداری پرۆسەی چارەسەری سیاسی بکەن و ڕێگە خۆش بکەن بۆ گواستنەوەیەکی سیاسی ڕاستەقینە، ده‌ڵێت: "داوای دروست کردنی ئەو هەلومەرجە جەوهەرییانە دەکەین کە هەر پرۆسەیەکی سیاسی ببێتە جێی متمانە له‌وانه ئازادكردنی ده‌ستگیركراوان، دڵنیابوون لە گەڕانەوەی سەلامەتی پەنابەران و ئاوارەکان بۆ ناوچەی ڕەسەنی نیشتەجێ بوونیان".
ئەنجومەنی سووریای دیموکرات هه‌روه‌ها داوای کۆتایی هێنان بە هەومو جۆرە سەرکوت و پێشێلکارییەک بەرامبەر بە خەڵکی مەدەنی و گەرەنتی کردنی کەشێکی ئازاد و بێلایەن بۆ چالاکی سیاسی و ڕوماڵی میدیایی ده‌كات، جه‌ختیش له کۆتایی هێنان بە هەموو جۆرەکانی داگیرکردنی خاکی سووریا ده‌كاته‌وه.
ئه‌وه‌ش هاتووه، ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ بەشداری کردن لە دەستپێشخەرییە جدییەکان دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئامانجیان گەیشتنه بە گواستنەوەیەکی سیاسی ڕاستەقینە کە ببێتە هۆی دروست كردنی ده‌سه‌ڵاتێكی دیموکراسی کە نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتەکانی گەلی سووریا بکات.
Your Comment