هەولێر و بەغدا لەسەر یەک سیاسەتی هاوبەشی گومرگی ڕێککەوتن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى گشتى دەستەى گومرگى عێراق رایگەیاند: ئاستەنگ و گیروگرفتى زۆر هەبوو لەنێوان دەستەى گشتیى گومرگى فیدڕاڵ و گومرگى هەرێمى کوردستان، بەڵام ئێستا لەسەر هەندێک بابەت لێکتێگەیشتن هاتوەتە ئاراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی ۳۰ی حوزەیران شاندێک لە هەرێمى کوردستانەوە بەسەرۆکایەتى هەریەک لە رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری و بە ئەندامیەتى بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی کوردستان سەردانى بەغدادیان کرد، لە حکوومەتی عێراقیش وەزیرانی ناوخۆ و داد و ئاوەدانکردنەوە و خوێندنی باڵا و بەرپرسانی دەستەی دەروازە سنووریەکان ئامادەی بوون.

وەزارەتى دارایى هەرێمى کوردستان، یەکى تەمموز ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکاندا گفتوگۆ لەسەر ئەو کێشە و گرفتانە کراوە کە لە بواری گومرگ و خاڵە سنوورییەکان لەنێوان هەردوولا هەن و جەخت لەسەر جێبەجێ کردنی خاڵەکانی کۆنووسی کۆبوونەوەکانی ڕابردوو کرایەوە، وەک نەخشەڕێگای چارەسەری کێشەکان.

بەگوێرەى وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان، شاندی هەردوولا هاوڕابوون کە یەک سیاسەتی گومرگی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت و هەماهەنگیی زیاتر بکرێت بۆ پاراستی بەرهەمی ناوخۆ، بۆ ئەو مەبەستەش بڕیارە هەماهەنگی و کۆبوونەوەکان بەردەوامیان هەبێت، تاوەکو گەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی.

News Code 223739

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha