بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە ۱۲ی جۆزەردانی ۱۴۰۳ی هەتاوی، ئەحمەد وەحیدی بەمەبەستی بەشداری کردن لە مەراسیمی «شەهیدانی خزمەت» و کردنەوەی چەند پڕۆژەیەک و سەردانی چەند پڕۆژەی دیکە گەیشتە شاری سنە.
وەزیری ناوخۆی ئێران کە لایەن ئیسماعیل زارعی کووشا پارێزگاری کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا بڕیارە لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەیدا سەردانی کۆمەڵەی پۆڵاسازیی کوردستان لە شاری بیجاڕ بکات و لەگەڵ نۆخبەکانی ئەو شارەش کۆ ببێتەوە.
Your Comment