بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گومرگی ئێران لەبارەی هۆکاری ڕاگیرانی ترانزێتی کاڵا و شتومک لە دەروازە هاوبەشەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: بارهەڵگرەکان کە باریان بەرەوە هەرێمی کوردستانی عێراق دەبرد لە یاسای نوێدا دەبێت ۱۵ هەزار دینار بە کۆمپانیایەکی تایبەت باج وەکوو باج بدەن ئەوەش بۆ دەرکردنی بارنامە و ئەگەر ئەو باجە لە لایەن شۆفێری بارهەڵگرەکانەوە خەرج نەکرێت لایەنی دیکە ڕێگە بە تێپەڕینی بارهەڵگرەکان نادات.
پاش ئەم بڕیارەش شۆفێرە ئێرانی و عێراقییەکان بڕیاریان دا خەرج کردنی ۱۵ هەزار دینار وەکوو تێچووی دەرکردنی بارنامە قووڵ نەکەن و لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە هیچ بارهەڵگرێکی عێراقی ناهاتۆتە ناو سنوورەکەوە و لە ئێستادا ترانزێتی کاڵا ڕاگیراوە.
Your Comment