بەشی ئێران- گومرگی ئێران لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە لە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆوە ترانزێتی کاڵا لە ڕێگای گومرگە هاوبەشەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق بەهۆی ڕاگەیاندنی باجی نوێ بۆ بارهەڵگرەکان، ڕاگیراوە.
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى ژوورى بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی هۆشدارى دەدات لە بایکۆت کردنى کاڵا و شمەکى ئێرانى.
بەشی ئێران- ژووری بازرگانی تاران کاردانەوەی بۆ بایکۆتی کاڵای ئێرانی لەلایەن زووری بازرگانی هەولێرەوە نیشان دا و رایگەیاند داوا لە هەرێمی کوردستان دەکەین، چاویان لە داهاتوو بێت و ئایندەیەکی گەشاوەتر بۆ نەوەکانی داهاتوو بنیاد بنێن و پێشکەوتنەکان نەکەن بە قوربانی کێشە وەرزییەکان.