نەخشەرێگەیەكی نوێ بۆ پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا داڕێژراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی هەرێمی كوردستان داوا دەکات بەغداد پابەندییەكانی بەرامبەر هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە گوتەیەكدا لە سیمپۆزیۆمی وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا لە شاری هەولێر لەبارەی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد ڕایگەیاند: "لە سەردانی ئەم دواییەم بۆ بەغداد و كۆبوونەوەم لەگەڵ بەرپرسانی حكوومەت و لایەنە سیاسییەكان، نەخشەرێگەیەكی نوێمان بۆ پەیوەندی نێوان هەردوولا داڕشتووە، كە دەبێتە هۆی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق".

بارزانی جەختی لەوەشكردەوە، "بۆ چارەسەركردنی كێشەكان حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەنگاوی زۆر باشی ناوە، ئێستاش كاتی ئەوەیە حكوومەتی عێراق پابەندییەكانی خۆی بەرامبەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان جێبەجێبكات.

News Code 223485

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha