بێ­دەنگیی ئەمریکا لەباەری چۆنیەتی بەرگری کردن لە کێڵگە گازییەکانی هەرێمی کوردستان

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت جگە لەئیدانە کردنی هێرشەکانی سەر کۆرمۆر، بۆی نییە لێدوانێک دیکەی لەسەر ئەنجامدەران و چۆنیەتی پاراستنی کێڵگە گازییەکان ببێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێرشی درۆنیی سێ ڕۆژ لەمەوبەر بۆسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان کە بەشێکی زۆر لە وزەی وێستگەکان لەو ناوچەیە دابین دەکات کاردانەوەی زۆری بەدواوە بوو.

ئەمریکا بڕی ۲۵۰ ملیۆن دۆلار سەرمایەی بۆ پەرەپێدان بەکارەکانی ئەم کێڵگە گازییە داناوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتە لەوان باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق و ژمارەیەک دیکە لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەم هێرشەیان سەرکۆنە کردووە و داوای دەستگیر کردن و سزادانی هێرشبەرەکانی کردووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە لێدوانی هەفتانەی خۆیدا جارێکی تر هێرشەکەی سەر کۆرۆمری ئیدانە کرد بەڵام وەڵامی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسانی لەبارەی ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە نەدایەوە.

وودێنت پاتڵ، پاش سووربوونی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان لەبارەی چۆنیەتی پاراستن و بەرگری کردن لە کێڵگە گازییەکان، ڕایگەیاند: جگە لە سەرکۆنە کردنی ئەو هێرشانە لێدوانێکی تر نادات.

شایانی باسە بەرپرسانی عێراقی چەندین جار داوایان لە ئەمریکا کردووە بۆ وەستاندنی ئەو هێرشانە سیستەمی بەرگریی مووشەکی لەو ناوچەدا جێگیر بکات.

News Code 223422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha