ئارامی هەرێمی کوردستان گرێدراوە بە ئارامی هەموو ناوچەکانی عێراقەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا جەختیان لە گرنگی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان عێراق و هەرێم کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه‌ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌گه‌ڵ قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌ييى عێراق كۆبوه‌وه‌ و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی عێراق و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد.

لە کۆبونەوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵ و حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ بوارى ئه‌منيدا و بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كان كرده‌وه‌ و هاوڕا بون له‌سه‌ر پێويستيى هاريكاريى هه‌مو لايه‌نه‌كان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سوپاس و پێزانينى ئاڕاستەی بۆ ئه‌رک و ڕۆڵى ڕاوێژكارى ئاساييشى نه‌ته‌وه‌يى و تيمه‌كه‌ى کرد لە هه‌ماهه‌نگى و هاوكارييان له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و خزمه‌ته‌ى له‌ بوارى ئه‌منى و پاراستنى سه‌قامگيريدا ئەنجامی دەدەن.

لە بەرامبەردا قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق رایگەیاند، ئارامى و ئاسايش و سه‌قامگيريى هه‌رێمى كوردستان و ته‌واوى ناوچه‌كانى عێراق پێكه‌وه‌ گرێدراوه‌، هەروەها ستايشى ڕۆڵى نيشتمانيیانه‌ى نێچيرڤان بارزانى كرد له‌ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌كان و هه‌وڵه‌كانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

News Code 223412

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha