ئەمریکا ڕەخنە لە دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان دەگرێت

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا کە تایبەتە بە مافەکانی مرۆڤ، لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان و عێراقەوە ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە بەشێکی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: "بەهۆی زیادبوونی سنووردارییەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان بۆ ئازادییە بنەڕەتییەکان و کەشی مەدەنی، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا دۆخی مافەکانی مرۆڤ خراپتر بوون".

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا، لەبەشی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و عێراق ۷۵ جار ناوی هەرێمی کوردستانی عێراق و ۸۷ جار ناوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان هاتووە.

دیارترین پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بریتین لە: "دەستگیرکردن و لێپێچینەوەی ناڕەوا دژی ڕۆژنامەنووسان، سنووردارکردنی دەستگەیشتن بە ئینتەرنێت، دەستوەردانی بەرچاو لە ئازادیی گردبوونەوە و  کۆبوونەوە، گەڕانەوەی زۆرەملێی ئاوارەکانی ناوخۆ بۆ ئەو شوێنانەی کە ڕووبەڕووی هەڕەشە بوونەتەوە بۆ سەر ژیان و ئازادییان".

News Code 223389

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha