ئازادی
-
پەرلەمانتاری دەم پارتی داوای ئازادکردنی دەمیرتاش دەکات
جەنگیز چاندار، پەرلەمانتاری دیاربەکری سەر بە دەم پارتی پاش سەردانێکی بۆ لای سەلاحەددین دەمیرتاش، ڕایگەیاند ئەگەر بەڕاستی پرۆسەیەکی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکردبێت، پێویستە دەمیرتاش و مزراکلی ئازاد بکرێن.
-
لە ئارمانجی شاخەوە تا میلیشیای بنەماڵە؛
گۆڕینی ڕوئیای پێشمەرگایەتی بۆ سەرەڕۆیی بنەماڵە/ محەمەد هادیفەر
دەستگیر کردنی لاهوور تاڵەبانی لە ڕووداوەکەی لالەزاردا تەنها پێشهاتێکی ئەمنی یان یاسایی نەبوو؛ بەڵکوو نیشانەیەکی ئاشکرایە لەو ڕێگا پڕ هەوراز و نشیوە کە سیاسەتی هەرێمی کوردستان لە سێ دەیەی ڕدابردوودا بڕیویە. لە ڕۆژگارێکەوە کە پێشمەرگە لە شاخدا بە ئامانجی گەیشتن بە ئازادی و دیموکراسی شەڕی دەکرد تاکوو ئەمڕۆ کە بووەتە پێکهاتەیەکی حیزبی و میلیشیای بنەماڵە. ئەم گۆڕانکارییانە نەک هەر داهاتووی یەکێتیی نیشتمانی بەڵکوو داهاتووی دیموکراسی لە هەموو هەرێمی کوردستان دەخەتە ژێر کاریگەری.
-
بریکاری فراکسیۆنی دەم پارتی:
دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە
دەمپارتی، داوای ئازاد کردنی هەر یەک لە دەمیرتاش و فیگەن یوکسەکداغ دەکات، دەڵێت دیموکراسی کردنی تورکیا لە ڕێگەی ئازادیی سیاسییەوە دێتە ئاراوە.
-
جەمیل بایک:
بەبێ چاکسازیی سیاسی لە تورکیا، هیچ گرووپێکی دیکەی گەریلا چەکدانانێت
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان دەڵێت: تاوەکو حکوومەتی تورکیا هەنگاوی یاسایی نەنێت، گرووپێکی دیکەی گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان (PKK) بۆ چەکدانان ڕاناسپێرن.
-
زاگرۆس هیوا:
بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی، دەبێت سەرەتا زیهنییەتی دەوڵەتی تورکیا بگۆڕدرێت
وتەبێژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی کەجەکە دەڵێت، لە کۆنگرەی پەکەکەدا بڕیاری کۆتاییهێنان بە خەباتی چەکداری دراوە، نەوەک چەکدانان و جەختیش دەکاتەوە بۆ دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتی دەبێت سەرەتا دەوڵەتی تورکیا زێهنییەتی خۆی بگۆڕێت.
-
پارێزەری دەمیرتاش تایبەت بۆ کوردپرێس:
دەمیرتاش لە زیندانە و دەنگۆ ئازاد کردنی دوورە لە ڕاستی
بەشی تورکیا- پارێزەری سەلاحەدین دەمیرتاش سیاسەتوانی کوردی زیندانی، تایبەت بۆ کوردپرێس وتی ناوبراو ئازاد نەکراوە.