پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە بڕیاڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی رایدەگەیەنێت، پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە کۆببنەوە و بڕیاڕ لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەن، نەک کەسی دیکە بۆیان دیاری بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عیرفان عەبدولعەزیز، ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان بە کوردستان۲۴ـی ڕاگەیاند، مەحاڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەبێ بەشداریی پارتی دیموکراتی کوردستان بکرێت، ئەگەر دەستێکی دەرەکیش فشار بکات کە هەڵبژاردنەکە بکرێت ئەوا بارودۆخی کوردستان ئاڵۆزتر دەبێت و باشتر نابێت.

ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان، ڕاشیگەیاند، پێویستە هێزە سیاسییەکانی کوردستان پێکەوە کۆ ببنەوە و بڕیار لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بدەن، نەک کەسی دیکە بۆیان دیاری بکات، ئەگەر بەگوێرەی خواستی هەموو لایەنەکان بێت هەڵبژاردن بارودۆخی کوردستان بەرەو باشتر دەبات، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن بەو شێوازەی ئێستا فەرز بکرێت بارودۆخی کوردستان زیاتر ئاڵۆز دەبێت.

عیرفان عەبدولعەزیز، باسی لەوەکرد، "ئێمەی کورد چەندین ساڵە خەباتمان کردووە بۆ ئەوەی ئازادی بەدەست بهێنین، چۆن ئەو مافە بەخۆمان دەدەین، دەبێت بە هەمان شێوە ئەو مافە بە پێکهاتەکانیش بدرێت کە بتوانن لە کەناری ئێمەدا بە ئازادی بژین، یەکێتی لە سکاڵاکەی داوای کردبوو کورسی پێکهاتەکان دابەش بکرێت، بەڵام دادگای فیدراڵی نەک تەنیا دابەشی کرد بەڵکو هەر نەیهێشت.

ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان، ئاماژەی بەوەدا، هیچ لایەنێک لە کوردستان نایەوێت هەڵبژاردن بەو شێوازەی ئێستا بکرێت.

عیرفان عەبدولعەزیز، وتیشی: بەغدا دەیویست وەک پارێزگایەک مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا بکرێت، بەڵام لە ئێستا هەڵوەستەیەکیان کرد زانیان ناتوانن بەو شێویە بێت بۆیە نەرمیان نواند، چاوەڕوان دەکرێت لە ماوەکانی داهاتوودا زیاتر نەرمی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان بنوێنن.

News Code 223374

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha