بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە هەشتەمین دیداری سلێمانی زانکۆی ئەمریکی -سلێمانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "گەلی کوردستان گەلێکی یەکگرتووە. پێویستە لایەنە سیاسییەکانیش وەک گەلەکەیان بۆ بەرژەوەندیی نیشتمان ڕێککەون، بەو شێوەیە دەتوانین هەڵبژاردنێکی ڕوون و دادپەروەرانە بکەین".
بەگوتەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "ئەو هەڵبژاردنە بە ڕەزامەندیی و بە بەشداربوونی هەموو لایەک دەکرێت، بوونی پەرلەمانی کوردستان ئەزموونێکی زۆر گرنگە لە ناوچەکەدا. دەبێت بیپارێزین. حکوومەتی هەرێمی کوردستان وڵاتێکی دوای ئەنفال و کیمیاباران ئاوەدان کردووەتەوە، دەبێت هەموومان پشتیوانی لێبکەین".
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی: "پێشمەرگە قارەمانەکان ئەفسانەی داعشیان تێکشکاند و بوونە مایەی ناوبانگێکی گەورە بۆ هەرێمی کوردستان لە جیهاندا، هەموو ئەمانە هی ئەوەن کە گەشبین بین و هەرچی زووترە لەناو خۆماندا ڕێککەوین."
ڕۆژی یەکشەممە (۳ـی ئاداری ۲۰۲۴) نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە مەرسومێکدا، وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاری کرد کە ڕۆژی (۱۰ـی حوزەیرانی ۲۰۲۴) بەڕێوەدەچێت.
لەوبارەیەوە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، به‌پێى فه‌رمانه‌كه هه‌موو لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان پابه‌ند ده‌بن به ئه‌نجامدانى كارى پێويست بۆ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسيۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ جێبه‌جێكردنى فەرمانەکە، کە لەڕۆژى ده‌رچوونييه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
Your Comment