چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێم لەلایەن ئەمریکاوە گرنگیی پێدەدرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم دەڵێت، سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ واشتنتن مانادارە، لە ئێستاشدا پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق بەرەوپێشچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی ڕایگەیاند، ئەوەی لە بایدن بیستمان و دڵی خۆشکردین ئەوە بوو، کە جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لە رێگەی گفتوگۆ و بنەمای دەستووری چارەسەر بکرێن، بایدن لە زاری خۆیەوە وتی: "پاڵپشتی لە گەیشتن بە ئەنجامی ئەرێنی دەکەین لە گفتوگۆکانی هەرێم و عێراق" بەرپرسانی ئەمریکاش داوای رێکخستنەوەی نێو ماڵی کورد دەکەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بەهێز بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، یەکێک لەو تەوەرانەی بەرپرسانی ئەمریکا هانی عێراقی پێدەدەن، چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغدا و هەرێمە ئەوەش لە ڕێگەی گفتوگۆ و بنەمای دەستوورییەوە.

سەفین دەزیی باسی لەوەشکرد، سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق بە لای ئەمریکاوە گرنگە،ئەوەی بەسەر هەرێمی کوردستان هات بەهۆی ڕووداوەکان و کردارەکانی دادگای فیدڕاڵی هەیەتی جێگای نیگەرانی بوو لە ماوەی ڕابردوو، لەم دیدارانەی ئەمڕۆ باس لە سەقامگیری گشتی عێراق کرا.

News Code 223354

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha