بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵه‌بانی له مه‌راسیمی ۳۶ ساڵه‌ی تاوانی ئه‌نفالدا لە گەرمیان له په‌یامێکدا ڕایگه‌یاند، "له ساڵانی ڕابردووش قسه‌مان زۆر کردووه، من بۆخۆشم قسه‌م کردووه، پێموایه خه‌ڵکیش بێزاربووه له قسه".
ناوبراو ده‌شڵێت: "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ک له‌نوێنه‌رانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان دانیشتنێکی چه‌ند سه‌عاتیمان هه‌بووه، داواکاریی و گله‌یی و گازنده‌ی به‌شێکی زۆر له که‌سوکاری ئه‌نفالکراوانیان پێشکه‌شکردووین، توانیومانه به‌شێکیان جێبه‌جێ بکه‌ین و به‌شێکی دیکه‌ش ڕێکاری بۆ داده‌نێین بۆ جێبه‌جێکردنیان".
جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێم ته‌ئکید ده‌کاته‌وه، "پێموایه باشترین په‌یام، په‌یامی ده‌می و قسه‌کردن نییه، به‌ڵکوو په‌یامی کرداریه، پشت به‌خوا له‌گه‌ڵ ئه‌م خوشک و برایانه‌م له‌نوێنه‌رانی که‌سوکاری قوربانیان ئه‌نفال، پێکه‌وه کار له‌سه‌ر داواکاریه‌کان ده‌که‌ین و ساڵی داهاتوو ده‌توانین له که‌شوهه‌وایه‌کی دیکه‌دا یادی ئه‌نفال بکه‌ینه‌وه".
Your Comment