لە وان دەم پارتی بردییەوە بەڵام سەرۆكی شارەوانی درایە ئاكەپە

بەشی تورکیا- عەبدوڵا زێدان، بەربژێری سەركەوتووی دەم پارتی لە وان، بێ بەش كرا لەوەی پۆستی سەرۆكی شارەوانیی وانی بدەنێ و لە بری ئەو، سەرۆكی شارەوانیی درایە بەربژێری ئاكەپە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە وانی كوردستانی تورکیا، عه‌بدوڵا زێدان، بەربژێری دەم پارتی، توانی بە جیاوازیی ۱۳۰ هەزار دەنگ، هەڵبژاردنی شارەوانیی لە ئاكەپە بباتەوە، بەڵام كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا، لەسەر داوای وەزارەتی داد، پۆستی شارەوانیی پێی نەدا و لە بری ئەو درایە، عەبدوڵاخات ئارڤاس بەربژێرەكەی ئاكەپە، كە دۆڕای هەڵبژاردنە.

دەم پارتی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەكاندا لە وان، سەركەوتنێكی گەورەی تۆمار كرد، جگە لە سەرۆكی شارەوانیی وان، توانی شارەوانیی هەر ۱۴ ناوچەی سەر بە وانیش بباتەوە، واتە ١٠٠٪ شارەوانیی وان كەوتە دەستی دەم پارتی، بەڵام لە یەكەم هەنگاودا، سەرۆكی شارەوانیی لێ وەرگیرایەوە.

كۆمیسیۆن، لەسەر داوای وەزارەتی داد، مەزبەتەی شارەوانییان بە زێدان نەدا، هۆكارەكەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، زێدان پێشتر لەسەر مادەی تیرۆر زیندانی كراوە و قەدەغەی سیاسەتی لەسەر نابێت ببێتە سەرۆكی شارەوانیی و دوو رۆژیش بەر لەوەی هەڵبژاردن دەست پێبكات، داوایان كردبوو دەم پارتی لە بری زێدان كەسێكی تر دابنێت، بەڵام كاتەكەی درەنگ بۆ گۆڕینی بەربژێر.

دواى ئەوەش کە لەسەر داوای وەزارەتی دادی تورکیا، مەزبەتەی شارەوانیی لە بەربژێرى پارتى دیموکراسی و یەکسانیی گەلان (پارتى دەم) سەندەوە، لە زۆرینەی شارەکانی کوردستانی تورکیا خۆپیشاندان بەڕێوەچوو و بەگوێرەى ئەو گرتە ڤیدیۆیانەى بڵاو کراونەتەوە، خۆپیشاندەران بەرد دەگرنە هێزە ئەمنییەکان و هێزە ئەمنییەکانیش بە ئاو ڕشتن بە خۆپیشاندەراندا ڕووبەڕوویان دەبنەوە.

لە وان دەم پارتی بردییەوە بەڵام سەرۆكی شارەوانی درایە ئاكەپە

News Code 223296

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha