بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۵:۰۰ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له سه‌رانسه‌ری تورکیا پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان کۆتاییهات، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان دوور له چاوی میدیاکان به‌ڕێوه‌دەچێت.
ئەحمەد یەنەر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌چووه و دوای کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕیمان بڕیاردرا له‌کاتی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان پەخش رابگیدرێت".
شایانی باسە ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه هەڵبژاردنی شارەوانییەکان له تورکیا بەڕێوەچوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ۲۰۶ هەزار بنکەی هەڵبژاردن ئامادەکران، له هه‌ندێک ناوچه‌که‌دا له کاتژمێر ۷:۰۰ی به‌یانی بۆ ۴:۰۰ی ئێواره و له هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه‌دا له ۸:۰۰ی به‌یانی بۆ کاتژمێر ۵:۰۰ی ئێوارە ناوه‌نده‌کان کرانه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ۶۱ ملیۆن و ۴۴۱ هه‌زار و ۸۸۲ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، کە ملیۆنێک و ۳۲ هەزار و ۶۱۰ دەنگدەر بۆ یەکەمجارە بەشداری لە دەنگداندا دەکەن.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ۱۳۸ پارتی سیاسیی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و ۳۴ پارتیان پێشبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانی دەکەن، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یش که کورد پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کییه‌تی چاوی له بردنه‌وه‌ی زۆرترین شاره‌وانییه.
Your Comment