پڕۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ تورکیا کۆتاییهات

بەشی تورکیا- پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان له‌ تورکیا کۆتاییهات و جیاکردنەوەی دەنگەکان دەستی پێکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاتژمێر ۵:۰۰ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌ سه‌رانسه‌ری تورکیا پڕۆسه‌ی ده‌نگدانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کان کۆتاییهات، جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان دوور له‌ چاوی میدیاکان به‌ڕێوه‌دەچێت.

ئەحمەد یەنەر، سه‌رۆکی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: "پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به‌شێوه‌یه‌کی باش به‌ڕێوه‌چووه‌ و دوای کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی کارگێڕیمان بڕیاردرا له‌کاتی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان پەخش رابگیدرێت".

 شایانی باسە ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان له‌ تورکیا بەڕێوەچوو و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش  ۲۰۶ هەزار بنکەی هەڵبژاردن ئامادەکران، له‌ هه‌ندێک ناوچه‌که‌دا له‌ کاتژمێر ۷:۰۰ی به‌یانی  بۆ ۴:۰۰ی ئێواره‌ و له‌ هه‌ندێک ناوچه‌ی دیکه‌دا له‌ ۸:۰۰ی به‌یانی بۆ کاتژمێر ۵:۰۰ی ئێوارە ناوه‌نده‌کان کرانه‌وه‌.

به‌گوێره‌ی ئاماره‌کانی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەکان لە تورکیا، له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا ۶۱ ملیۆن و ۴۴۱ هه‌زار و ۸۸۲ دەنگدەر مافی دەنگدانیان هەبوو، کە ملیۆنێک و ۳۲ هەزار و ۶۱۰ دەنگدەر بۆ یەکەمجارە بەشداری لە دەنگداندا دەکەن.

له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ۱۳۸ پارتی سیاسیی بەشداری لە هەڵبژاردنەکەدا دەکەن و ۳۴ پارتیان پێشبڕکێی بەدەستهێنانی زۆرترین شارەوانی دەکەن، پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی)یش که‌ کورد پێکهێنه‌ری سه‌ره‌کییه‌تی چاوی له‌ بردنه‌وه‌ی زۆرترین شاره‌وانییه‌.

News Code 223287

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha