بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق، لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان کە بە کۆد ئامادەکراوە، لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانەوە بۆ ماوەی دوو رۆژ وردبینی کراوە و نێردراوە بۆ بەغدا، بەڵام پارەکەیان کە زیاتر لە ۳۵۰ ملیار دینارە نەنێرداوە و لە لیستی دابەشکردنی مووچەدا نەبوون، تاوەکوو ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نییە بە لیستی کۆد پارەی هێزە ئەمنیەکان بینرێرێت.
وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵی داوای کردووە، لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەکان و ئەو شوێنانەی کە ماون و ناوەکانیان بە کۆد نێردراوە بۆ بەغدا، لەلایەن دیوانی چاودێری دارایی هەرێمی کوردستانەوە وردبینی بکرێت و بۆیانی بنێرن.
پرۆسەی وردبینی لەو لیستانەی کە ناوەکانیان بەکۆد بووە، دوو رۆژی خایاندووە و و دوای تەواوکردنی لەلایەن دیوانی چاودێریی داراییەوە، لە ۲۷ی ئاداری ۲۰۲۴ نێردراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کە دەبوو ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۸ی ئاداری ۲۰۲۴ ئەو بڕە پارەیەی دیکە بنێردرایە کە ماوە، بەڵام نەنێردراوە.
Your Comment